پۆلیسی بەریتانیا ئهمرۆ هەینی تۆڕێکی سپیکردنەوەی پارەی چەند ملیار دۆلاری ئاشکرا کرد کە لە سەرانسەری بەریتانیا کاردەکات و بانکێکی لە قیرغیزستان ههیه كه بۆ یارمەتیدانی رووسیا و خۆدزینەوە لە سزاکانی ڕۆژئاوا و دابینکردنی دارایی شەڕی ئۆکراینا كاردهكات.
تۆڕەکە سەدان کرێکاری گەیاندنی لە 28 شاری بەریتانیا بەکارهێناوە بۆ کۆکردنەوەی پارە بهشێوهی نایاسایی، بە شێوەیەکی سەرەکی لە تاوانەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەکی ئاگرین پارهیان كۆكردووهتهوه.
لای خۆیهوه، ئاژانسی نیشتیمانیی تاوانەکانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئەو پارانە بەخێرایی گۆڕدراون بۆ دراوی دیجیتاڵی و گواستراونەتەوە بۆ دراوی دیجیتاڵی تر له چوارچێوهی سپیكردنهوهی پارهدا كارهكان كراون.
ئاژانسی نیشتیمانیی تاوانەکانی بەریتانیا دهشڵێت: لەچوارچێوەی دهستڕاگهیشتن به زانیاریی و ههواڵگریی خۆیاندا سەبارەت بە دوایین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی سەرکردایەتی بەریتانیا بۆ ئاشکراکردنی ئەو تۆڕانە ههوڵهكانیان ئهنجامی ههبووه.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەوڵە نێودەوڵەتییە تا ئێستا بووەتە هۆی دەستگیرکردنی 128 کەس و دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 25 ملیۆن پاوەند (32.7 ملیۆن دۆلار) لە دراوی نەختینەیی و دراوی دیجیتاڵی لە بەریتانیا.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 45 کەسی دیکە دەستگیرکراون کە گومانی سپیکردنەوەی پارەیان لێكراوه، هەروەها دەست بەسەر 5.1 ملیۆن پاوەنددا گیراوە.
ئهوهش هاتووه: ئەم تۆڕانە پارەیان بۆ گروپە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان سپی كردووهتهوه کە بەشدارن لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەکی ئاگرین.
پۆلیسی بهریتانیا راشیگهیاندووه: به بهڵگهی سهلمێنراو بۆیان دهركهوتووه ئهو تۆڕانه بۆ رووسیا كاریان كردووه تا پارهداری بكهن له بهردهوام بوونی له جهنگی ئۆكراینا .
به گوێرهی زانیارییهكان، زۆربەی چالاکییە نایاساییهكان لە بەریتانیا پشتیان بە کرێکارانی گەیاندن بەستووە کە بەناو وڵاتدا دەگەڕێن و کیسی پارەی کاش کۆدەکەنەوە کە بە پارەی دراوی کریپتۆ دەیگۆڕنهوه، هەندێکجار لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی رێگاوبانەکان ئهو كاره دهكرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.