بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی سەردانێکیدا بۆ باشووری سوریا و بەرزاییەکانی جۆلان، پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی ئەمریکا و "ئەحمەد شەرع"، سەرۆکی کاتیی سوریا کرد.
ناتانیاهۆ ڕایگەیاند ئیسرائیل ئامادە نییە لە "پشتوێنەی ئەمنی"ی خۆی لە جۆلان بکشێتەوە. ئەمەش وەک وڵامێک بوو بۆ پێشنیارەکەی ئەحمەد شەرع کە وتبووی لە بەرامبەر کشانەوەی ئیسرائیل، ئامادەیە پەیوەندییەکان ئاسایی بکاتەوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی پەیوەندیی نێوان کۆشکی سپی و دیمەشق بە ناوبژیوانیی تورکیا، متمانەی ئەوانی بە حکوومەتی سوریا نەگۆڕیوە و پێیان وایە "ڕابردووی جیهادی"ی شەرع پاک نابێتەوە و ناوبراو تەنانەت کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر وڵاتەکەشیدا نییە.
ماڵپەڕی "نەشناڵ ئینترێست"یش هۆشدار داوە دۆخەکە بە ئاراستەیەکدا دەڕوات کە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گەورە لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا نزیک بووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.