Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 16:59

ئاگادارییەك لە وەزارەتی داراییەوە بۆ سەرجەم خانەنشینان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی سەرجەم خانەنشینان و وارسەكانیان دەكات و داوایان لێ دەكات فۆڕمی هەژماری من پڕ بكەنەوە بۆ ئەوەی مووچەكانیان نەبڕدرێت.

وەزارەتی دارایی لە ئاگادارییەكەدا جەختیشی كردەوە كە لە لە دوای سەری ساڵی 2025 دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاش لە هەرێمی كوردستان نامێنێت.

ئەمەی خوارەوە ئاگادارییەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە كە ئاراستەی خانەنشینان كراوە:-

سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە.

1- سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.

2- ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی 10یان لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت.

3- تائێستا نزیکەی لە 90%ی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، ئەوانەشی کە ماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەر و خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت، لە بەغداوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و لە هەرێم خەرج ناکرێت، لە دوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی / وەزارەتی دارایی و ئابووری

19ی تشرینی دووەمی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.