بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شار و دەرەوەی سلێمانی شۆرت بوون و لە کارکەوتن، بەڵام تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.
ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شار و دەرەوەی سلێمانی لەکار کەوتوون و ژمارەیەک گەڕەک و شوێن کارەبایان نییە.
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی گوتی: "لە ئێستادا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانباریندا، ئەم حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە و کێشە تەکنیکییە نادیارەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەردەکەون، بەڵام بە زوویی چارەسەر دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.