Erbil 31°C دووشەممە 21 ئەیلوول 18:36

مەسرور بارزانی لەگەڵ کادیرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە, مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرس و ئەندام و کادیرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، جێگری سەرۆکی پارتی، رۆشنایی خستە سه‌ر دوایین گۆڕانکاریی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پڕۆژە و پلان و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا، لە پێناو بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە کوردستان .

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، ستایشی رۆڵ و کۆشش و خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کادیرانی لقی شەشی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و تيکۆشانیاندا، لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە  نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.