کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاپۆرتی نیوەیی دەنگدانی تایبەتی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، تا کاتژمێر 01:00ـی نیوەڕۆ ڕێژەی بەشداری لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە %77، لە کاتێکدا ڕێژەی گشتیی عێراق %60 بووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاپۆرتی نیوەی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین ڕێژەی بەشداربوونیان تۆمار کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتدا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تا کاتژمێر 01:00ـی نیوەڕۆ، گەیشتووەتە %60. و ڕێژەی گشتیی بەشداری لە هەرێمی کوردستان %77.
ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک:
هەولێر: %77
سلێمانی: %78
دهۆک: %76
کەرکووک: %61
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.