Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 09:52

بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق کۆتایی هات و بێدەنگیی هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی، وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بێدەنگیی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند. سبەی دەنگدانی تایبەت و سێشەممەش دەنگدانی گشتی بەڕێوە دەچێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە  8ـی  تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 07:00ـی بەیانی وەک وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرد. بە کۆتاییهاتنی ئەو کاتەش، کۆمسیۆن بە فەرمی بێدەنگیی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند.

کۆمسیۆن بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی بێدەنگیی هەڵبژاردندا پێویستە هەموو جۆرە بانگەشەیەک بۆ حزب و کاندیدەکان ڕابگیرێت. مەبەست لەم بڕیارەش ئەوەیە کە دۆخ و کەشێکی ئارام بۆ دەنگدەر بڕەخسێندرێت تا بتوانێت بە ئازادی و هۆشیارانە بڕیاری خۆی بدات.

ڕێکارەکانی بێدەنگیی هەڵبژاردن:

• بێدەنگیی هەڵبژاردن لە ڕۆژی شەممە 8ی تشرینی دووەمی 2025 کاتژمێر 7:00 بە یانی دەست پێ دەکات.
• لە ماوەی بێدەنگیی هەڵبژاردندا، هەموو چالاکییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە لایەن کاندیدەکانەوە قەدەغەیە.
• لەم ماوەیەدا هەموو چالاکییەک کە بانگەشەکردن بێت بۆ کاندیدێک یان لایەنێک بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی دەنگدەران، دەبێت بووەستێت.
• لە ماوەی بێدەنگیدا، میدیاکان تەنیا سەرنجیان لەسەر ڕێنماییکردنی دەنگدەران لەسەر گرنگیی بەشداریکردن دەبێت.

سبەی یەکشەممە 9 ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و ڕۆژی سێشەممەش 11ـی تشرینی دووەمی 2025 دەنگدانی گشتیی بەڕێوە دەچێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.