ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری هه‌ولێری پایته‌خت گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری پارتی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و جێگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و هه‌زاران دۆست و لایه‌نگرانی پارتی به‌ڕێوه‌چوو .
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوتارێكی گرنگ و مێژوویی بۆ جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، خۆشحالیم وه‌سف ناكرێت كه ئه‌مرۆ له خزمه‌تی ئێوه‌دام و هه‌مووتان به‌خێربێن سه‌ر سه‌ر و سه‌رچاوان .
سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند: ئاماده‌بوونی ئێوه به‌م حه‌ماسه‌ته‌وه ، به‌م مه‌عنه‌ویاته به‌رزه‌وه هه‌میشه ئوێدبه‌خشه بۆ ئێمه، هه‌ڵبژاردن راسترین رێگه‌یه كه گه‌ل بریار له چاره‌نووسی خۆی بدات ، ئه‌مه لای ئێمه مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌بده‌ئیه.
له باره‌ی كورسییه‌كان و هۆكاری به‌شداری كردنی پارتی له هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك بارزانی زیاتر گوتی :
ئێمه ده‌زانین كه گۆرانكاری به‌سه‌ر كورسییه‌كاندا نایه‌ن، چونكه كورسییه‌كان پێشتر دیاریكراون، به‌ڵام به‌شدار بووین له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ،یه‌كێكیان ئه‌وه بوو زۆرێك له دۆستان و هاوخه‌باته‌كانمان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ش داوایان لێكردین كه به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش په‌یامی زۆر ئه‌رێنیمان پێگه‌یشت له‌لایه‌ن زۆرێك له دۆسته‌كانمان له به‌غدا كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت كه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر راسته رێگای خۆی، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه بۆیه بریاری به‌شداریكردنماندا.
هه‌روه‌ها هۆكاری دووه‌م له بریاری به‌شداری كردنی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وه بوو كه سه‌نگی پارتی پیشانی هه‌موو لایه‌ك بدریت، بۆیه داواتان لی ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده دڵنیام ئێوه پێویستیتان به ئاگاداركردنه‌وه نییه ده‌نگ بده‌ن به لیستی 275ی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێك بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه به خه‌یاڵ ده‌ژین .
هه‌ڤاڵان ..
پارتی به‌رچاوی روونه، پارتی ده‌زانێت چی ده‌وێت ، وه ده‌زانێت چی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر پارتی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاوخه‌باته‌كانی بڕیار له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق ده‌دات و به‌رنامه‌ی پارتی به‌م شێوه‌یه ده‌بیت...
یه‌كه‌م: ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن بگۆڕدرێت بۆ یه‌ك بازنه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای لیسی حزبی یان نیمچه كراوه، چونكه ئه‌م یاسایه‌كی ئێستا هه‌یه یاسایه‌كی نا دادپه‌روه‌ره و مافی هه‌موو لایه‌ك بزر ده‌كات، ته‌نیا سوودی بۆ چه‌ند لایه‌نێك ده‌بێت كه به ئاره‌زووی خۆیان دایانڕشتووه.
سه‌رۆك بارزانی زیاتر گووتی : هیچ مه‌عقول نییه كه كورسییه‌ك له هه‌ولێر به 40 هه‌زار ده‌بێت و رێژه‌ی به‌شداری سه‌دا 70% تا سه‌دا 80% بێت ، كه‌چی له پارێزگاكانی تری عێراق رێژه‌ی كورسییه‌ك به 2 هه‌زار ده‌بێت و به‌شداری خه‌ڵك سه‌دا 20% بێت.
دووه‌م: هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی ، كه ئه‌مه زامنێك ده‌بی بۆ مافی هه‌رێم و هه‌موو پارێزگاكانی تری عێراقیش.
سێیه‌م: یاسایه‌ك به پێی ده‌ستوور بۆ زه‌ریبه و رسومات ده‌ربچێت
چواره‌م : مادده‌ی 140 لای ئێمه نه له‌بیر ده‌كرێت ، نه به‌سه‌ر ده‌چێت و ده‌بێت وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و ده‌شمه‌وێت به خوشك و براكانمان له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵێم : "دڵنیا بن ئێوه له‌ناو دڵی ئێمه دان."
پێنجه‌م : ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ نه‌وت و گاز كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوور ،بۆ ئه‌وه‌ی كه هیچ به‌هانه‌ه‌ك نه‌مێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه یاری به هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن له به‌غدا.
شه‌شه‌م : قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌نفال و كیمیاباران و وێرانكردنی لادێكان كه ئه‌مه ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه ده‌بێت جێبه‌جێی بكات.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی داهاتووی عێراق زیاتر گوتی :
له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراقه بۆ سه‌ر سێ بنه‌مای گرنگ كه ساڵی 2003 عێراقی له‌سه‌ر بونیاد نرایه‌وه كه بریتین له " هاوبه‌شی ، هاوسه‌نگی ، سازان" ، كه له كۆنفرانسی له‌نده‌ن رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌م سێ بنه‌مایه پێشی رووخانی رژێمی به‌عس، كه رۆحی ده‌ستوور ئیلهامی له‌و سی بنه‌مایه وه‌رگرتووه.
حه‌وته‌م :خاڵ له به‌رنامه‌ی پارتی بۆ داهاتووی عێراق..
گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستووره، كه‌س وه‌كو ئێمه ماندوو نه‌بوو به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ستووره‌ش بی كه‌موكوڕیی نییه، به‌ڵام لایه‌نی ئه‌رێنی زۆره و ئێمه جه‌ختی لێ ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی سێ بنه‌مایه‌كه و پابه‌ند بوون به ده‌ستوور گوتی :
ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ بنه‌مایه گه‌ڕانه‌وه و ئیلتزام كرا به ده‌ستوور، ئه‌وا بی شك له زوڵمی مه‌زكه‌زیه‌ت رزگاریمان ده‌بی و هه‌موو خه‌ڵكی عێراق به ئاسووده‌یی ژیان ده‌باته سه‌ر، وه چیتر كه‌س ناتوانێت به مه‌زاجی خۆی یاری به مووچه و بودجه و قووت و نانی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
هه‌ڤاڵان ..
ته‌جروبه ده‌ریخستووه كه حووكمی عێراق به یه‌ك نه‌ته‌وه یان به یه‌ك پێكهاته ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به هاوبه‌شی بێت و شه‌ریك بین، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت عێراق سه‌قامگیر بێت ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ " هاوبه‌شی ، هاوسه‌نگی ، سازان" ، ئێمه‌ش وه‌كو پارتی هه‌موو جوهدێك سه‌رف ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه جێبه‌جی بكرێت.
سه‌رۆك بارزانی له وه‌ڵامی نه‌یاراندا كه ده‌ڵێن ئێوه چیتان كردووه له پابه‌ندبوون به عێراق گوتی :
ئێمه له كۆنفرانسی له‌نده‌ن به‌شدار بووین له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، له دوای روخانی رژێمی به‌عس به‌شداری كارامان كرد له بونیادنانه‌وه‌ی عێراق، راشیگه‌یاند ، به‌ڵێ ئێمه له‌گه‌ل عێراقین به‌ڵام عێراقێك كه هاوبه‌ش بین تیایدا، هاوسه‌نگ بین و بسازێین نه‌ك عێراقێك كۆمه‌ڵێك مافیا بیانه‌وێ داگیری بكه‌ن و حووكمی لێ بكه‌ین ، ئێمه له‌گه‌ل عێراقێكی فیدڕاڵی دیموكراسیی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ، فره حزبی ، فره‌ئاینی و مه‌زهه‌بین، ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقی دیكتاتۆری نه‌بووین و ناشبین.
له‌باره‌ی پێكه‌وه ژیان سه‌رۆك بارزانی گوتی :
ئێمه بڕوای ته‌واومان به پێكه‌وه ژیان هه‌یه و ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی كه بۆمان ماوه‌ته‌وه له كوردستان ئێمه پێی سه‌ربه‌رزین، له هه‌موو شوێنێك كه باسی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژبان ده‌كرێت له كوردستان ئێمه هه‌ست به سه‌ربه‌رزی ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌بێت ئه‌و فه‌رهه‌نگه بپارێزین و قووڵتری بكه‌ین.
راشیگه‌یاند، ئێمه كیشه‌كان له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه، ئێمه و عه‌ره‌ب برای یه‌كین، كێشه‌مان له‌گه‌ل شێوازی حووكمڕانی و ئیداره‌دانی وڵاته نه‌ك خودی خه‌ڵك.ته‌نیا داوامان ئه‌وه‌یه ده‌ستوور حاكم بیت له نێوانی ئێمه و هه‌ر كه‌سێك كه حاكم بی له عێراق .
له‌باره‌ی كاندیده‌كانی پارتی سه‌رۆك بارزانی ئامۆژگاری كردن و رایگه‌یاند:
داوام له كاندیده‌كانی پارتی ئه‌وه‌یه كه خۆیان ته‌نیا به نوینه‌ری خه‌ڵكی هه‌رێم نه‌زانن، به‌ڵكو خۆیان به نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی پارێزگاكانی عێراقیش بزانن و به‌رگریی ته‌واو له مافه‌كانیان و كه‌سانی سته‌ملێكراو بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و داهاتووی عێراق سه‌رۆك بارزانی گوتی:
ئومێده‌وارین عێراق تێكه‌ڵاوی ئه‌و ململانێیه نه‌بێت كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت و خه‌ڵكی عێراق بپارێزرێت و دوور بن له هه‌ر كاره‌سات و ناخۆشییه‌ك، وه عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێی وڵاتانی ئیقلیمی. پارتی له‌و پێناوه‌دا هه‌میشه رۆڵی ئاشتی و پاراستن ده‌بینێت و بینیوویه‌تی . چونكه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق هه‌یه وه‌كو تیرۆر و بیری تووندڕه‌وی ئاینی.
له‌باره‌ی مه‌ترسیی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك بارزانی گوتی :
به به‌رنامه‌ی تۆكمه له‌رێگه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان ته‌فروتونا بكه‌ن، وه ئه‌مه مه‌ترسیدارترین چه‌كه كه دژی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق ده‌گیرێته‌به‌ر و ده‌یانه‌وێت ماڵی ئێمه وێران بكه‌ن . ئێمه ده‌بێت به هه‌موو توانا‌مان به‌رگریی ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه بكه‌ین و ئه‌وانه‌ی كه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن و كارخانه‌یان هه‌یه ده‌بێت بدرێته دادگا و به تووندترین شێوه سزا بدرێن، چونكه ئه‌وانه تاوانباری سه‌ره‌كین له تێكدانی ژیانی هه‌زاران كه‌س .
له‌باره‌ی بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك بارزانی گوتی :
ئه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئێمه هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردن داوامان له هه‌موو حزبه‌كان كرد كه بێن به‌شدار بن له پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكه فراوان، به‌ڵام زۆرینه‌یان نه‌هاتن به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه و ئۆپۆزسیۆن بوونیان هه‌لبژارد، وه ئێمه رێزمان گرت له بۆچوونی ئه‌وان، بابه‌ته‌كه مایه‌وه بۆ پارتی و یه‌كێتی.
دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دوو میحوه‌ری ئه‌ساسی ئیشیان كرد، یه‌كێكیان شێوه‌ی ئیداره‌دانی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی تر شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان . له‌سه‌ر خاڵی یه‌كه‌م گه‌یشتنه رێككه‌وتن، به‌ڵام له‌سه‌ر خاڵی دووه‌م كه دابه‌شكردنی پۆسته‌كانه مایه‌وه و من داوام كرد له شاندی پارتی ئه‌وپه‌ڕی مرونه‌ت پیشان بده‌ن، به‌ڵام وه‌كو زانیارییمان هه‌بوو كه یه‌كێتی نیازی پێكهێنانی حكوومه‌تی نییه تا دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق .
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی گوت :
ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ی كه پێش هه‌لبژاردنی عێراق هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم دوای هه‌ڵبژاردن نابیت.
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له پارچه‌كانی تری كوردستان سه‌رۆك بارزانی گوتی :
ئه‌و بارودۆخه‌ی بۆ پڕۆسه‌ی ئاستی هاتۆته پیش له توركیا و ناوچه‌كانی تر مایه‌ی دڵخۆشیمانه و به هه‌موو توانامانه‌وه به‌رگریی لێده‌كه‌ین تا بگاته ئه‌نجامی باش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و داواكارم له خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتن بداته پرۆسه‌ی ئاشتیی به‌خێری هه‌موو لایه‌ك.
له دوماهی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی ئاینده سه‌رۆك بارزانی گوتی :
ئاینده ، هیوایه ، ئیراده‌یه ، خۆڕاگرییه ، چاوه‌ڕوانییه، پلانه ، ئه‌مه ئه‌و ئاینده‌یه‌یه كه پارتی ده‌یبینێت و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌دات، ئومێدمان زۆره و به‌رچاومان روونه كه كاروانی خزمه‌ت و پرۆژه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێكیش پێی ناخۆشه، یان ناحه‌ز و حه‌سووده به خزمه‌تكردنی خه‌ڵك ته‌نیا به پرۆژه وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند: به پێویستی ده‌زانم سوپاسی زۆری پیشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن كه رۆڵی گرنگیان بینیووه بۆ پاراستی خاك و خه‌ڵك و ئارامی كوردستان. وه سوپاس بێ پایانم بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و خۆڕاگرییان بۆ ئه‌و بانگه‌شه ئارامه‌ی كه له رۆژانی هه‌لبژاردن كردیان ، وه ئه‌و پشوو درێژییه‌ی كه هه‌یان بوو به‌رامبه‌ر به زوڵم و سته‌می به‌غدا كه ده‌یانویست چۆكیان پێ دابده‌ن و به حیسابی خۆیان خه‌ڵكه‌كه راپه‌ڕێت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان تێك بده‌ن ، ده‌ستی یه‌كه به یه‌كه‌تان ماچ ده‌كه‌م كه رێگه‌تان نه‌دا پلانی ناحه‌زانی كوردستان سه‌ر بگرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.