Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 07:01

یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئامانجەکانی کەشوهەوا COP30  گه‌یشته‌ رێککەوتن

کوردستان TV
100%

لە سەروبەندی کۆنفرانسی کەشوهەوا لە بەرازیل، یەکێتیی ئەوروپا ئه‌مڕۆ چوارشەممە سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە رێككه‌وتنێكی گشتگیر لەسەر ئامانجەکانی کەشوهەوا بۆ ماوەی نێوان ساڵه‌كانی 2035 بۆ 2040، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی گشتیی له‌سه‌ر كرا جگه‌ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا كه‌ به‌ گومانه‌وه‌ سه‌یری رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كات.

به‌ واژۆكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ ، 27 وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا خۆیان لەو کارەساتە دیپلۆماسییە بەدوور گرت کە لێی دەترسان و بە دەستی بەتاڵ نه‌چوونه‌ ناو هۆڵی کۆنفرانسی کەشوهەوا لە شاری بێلێم له‌ به‌رازیل.

هاوكات، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دوای ماوەیەکی کەم لە گەیشتنیان بە بەرازیل رایگەیاند "ئەوروپییەکان ئامادەن بۆ باشتركردنی دۆخی كه‌شوهه‌وا."

یەکێتی ئەوروپا لە ڕووی تیۆریەوە ئامانجە گەورەکەی خۆی پاراستووە کە بریتی بووه‌ لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی بە ڕێژەی 90% تا ساڵی 2040 ، بە بەراورد بە ساڵی 1990، هەرچەندە ئەو رێژەیە لە ساڵی 2023 دا 37% بوو.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: بۆ گەیشتن بە ئامانجی 90%، ئەوروپییەکان دەتوانن دەستیان بە 5%ی قەرزە نێودەوڵەتییەکانی کاربۆن بگات کە بودجەی پڕۆژەکانی دەرەوەی ئەوروپا دابین دەکات، ئەمەش رێوشوێنێکە کە لەلایەن رێکخراوە ژینگەییەکانەوە رەخنەی تووندی لێ گیراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.