Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 01:21

ئێران 2000 تۆن سووتەمەنیی مووشەکی لە چین هاوردە کردووە

کوردستان TV
100%

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند سەرەڕای گەمارۆکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە فرۆشتنی چەک بە تاران و پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی ئێران قەدەغە دەکەن، حکوومەتی ئێران بە خێرایی خەریکی نۆژەنکردنەوەی بەرنامەی مووشەکیی خۆیەتی.

سی ئێن ئێن لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگریی ئەورووپی ڕایگەیاند لە دوای چالاکبوونەوەی میکانیزمی سناپ بەک و گەڕانەوەی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند کەشتی مادەی سەرەکیی دروستکردنی سووتەمەنیی توندی مووشەکە بالستیکەکانی لە چینەوە گواستووەتەوە بۆ بەندرەعەباس لە باشووری ئێران.

بە گوتەی ئەو سەرچاوە هەواڵگرییەکانە، 2000 تۆن پێرکلۆرات سۆدیۆم کە لە دوای شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل کڕدراون، بە چەند کەشتییەک لە چینەوە بەرەو ئێران هەناردە کراون.

سی ئێن ئێن دەڵێ بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاریی بەدواداچوونی کەشتییەکان و ئەکاونتی ستافی چەند کەشتییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لە لایەن سەرچاوە هەواڵگرییەکانەوە وەک کەشتی هەڵگری ئەم مادەیە ناسێنراون، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئەم کەشتییانە بارەکەیان گواستووەتەوە بۆ ئێران.

دوو مانگ بەر لە شەڕی دوازدە ڕۆژە، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری رەجایی ئێران ڕووی دا و ئەو کات شرۆڤەکاران ڕایانگەیاند ڕوووداوەکە بە هۆی تەقینەوەی مەوادێکی کیمیایی بووە کە بۆ دروستکردنی سووتەمەنی مووشەک بەکار دێت لە چینەوە هاوردە کراوە. دواتر لایەنە فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو مادەیەی لەو بەندەرە تەقیوەتەوە هی دامەزراوەیەکی سەربازیی ئەم وڵاتە بووە.

ئیسرائیل لە شەڕی دوازدە ڕۆژەدا بەشێکی زۆر لە هێزی مووشەکیی ئێران و کارگەی سەرەکیی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی مووشەکی ئەم وڵاتەی لەناو برد و بە پێی ڕاپۆرتەکەی سی ئێن ئێن، ئیران بەخێرایی خەریکی دروستکردنەوەی دامەزراوە مووشەکییەکانییەتی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.