Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 14:05

مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، حکوومەتی عێراق زیاتر لە 945 ملیار دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، بڕی (945,817,000,000) نۆسەد و چل و پێنج ملیار و هەشتسەد و حەڤدە ملیۆن دینار، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

دوای گەیشتنی پارەکە، بڕیارە وەزارەتی دارایی لە ڕۆژانی داهاتوودا خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو بکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.