سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکیان دەربڕی.
ئەمڕۆ شەممە 25ـی تشرینی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی حەیدەر ئه‌لعه‌بادى کرد.
دەقی پەیامی سەرەخۆشی:
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكوەزيرانى پێشووترى عێراق و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى دايكى خوالێخۆشبوويان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.