سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق، جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە. دیپلۆماتکارە سویدییەکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19 تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆز یورگن لیندسترۆم، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید، پیرۆزبایی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جیاجیاکاندا لە سەرۆکی حکوومەت کرد.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڵوگۆڕ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.