Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 23:21

ئەمڕۆ زەوی بەسەر دوو هەزار فەرمانبەر دابەش كرا.. (كوردستان تیڤی) لیستی ناوەكان بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێوڕەسمی تیروپشكی دابەشكردنی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شارەدێی ڕزگاری لە سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، فەرمانبەران دەتوانن لە رێگەی (كوردستان تیڤی)یەوە لیستی ناوی فەرمانبەرەكان بخوێننەوە.

ڕێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مەریوان حاكم هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بەڕێوەچوو.

پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی پارەوە بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووە و تا ئێستا بەردەوامە، بڕیاریشە لە قۆناغەكانی داهاتوودا فەرمانبەرانی دیكەش زەوییان بەسەردا دابەش بكرێت.

لای خۆیەوە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كاتی ئەنجامدانی تیروپشكەكەدا رایگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوو بەپێی پێویستی ئەو شوێنانەی كارەكانیان تەواو دەبێت، تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی دیكە بەسەر فەرمانبەران دەكرێت.

كوردستان تیڤی لە رێگەی (ئەم لینكە) لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە بڵاو دەكاتەوە كە ئەمڕۆ زەوییان بۆ دەرچووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.