سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی دا ئەگەر حەماس پابەندی مەرجەکانی دۆناڵد ترەمپ نەبێت و بە تەواوی چەک نەکرێت ئەوا دۆزەخ بەرپا دەبێت.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی "سی بی ئێس نیوز" هیوای خواست قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە شێوەی ئاشتییانە بەرەو پێشەوە بچێت. جەختیشی کردەوە مەرجەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، "زۆر ڕوون"ـن و حەماس دەبێ چەکەکانی ڕادەست بکات و بە تەواوی چەک بکرێت بە پێچەوانەوە دۆزەخ بەرپا دەبێت.
نەتانیاهۆ گوتیشی ئێستا کە بارمتەکان گەڕاونەتەوە، کاتی ئەوە هاتووە حەماس چەک بکرێت و غەززە لە هێزی سەربازی پاک بکرێتەوە و بە مەدەنی بکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە ڕێک کەوتووین دەرفەت بە ئاشتی بدەین".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائی گوتیشی "لەپێشدا دەبێ حەماس چەکەکانی ڕادەست بکات، دواتر دڵنیا بینەوە هیچ کارگەیەکی دروستکردنی چەک لە غەززە نەمێنێت و هیچ چەکێک بە قاچاغ نەگاتە غەززە. ئەمە واتا چەکداماڵین و بەمەدەنیکردنی غەززە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.