دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانی لە لووتكەی شەرم شێخ لە وڵاتی میسڕ، قسەیەكی لەبارەی نەوتی عێراقەوە گوت.
دۆناڵد ترەمپ لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە لەبارەی نەوتی عێراق گوتی: عێراق ئەو وڵاتەی نەوتێكی زۆری هەیە، بەڕێژەیەك كە نازانێت چی لێ بكات.
ترەمپ گوتیشی: بەڕاستی ئەمە كێشەیەكی گەورەیە، كاتێك رێژەیەكی زۆری نەوتت هەبێت و نازانیت چۆن رەفتاری لەگەڵدا بكەیت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بەشێكی زۆر لە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، كۆبوونەوەی لووتكەی شەرم شێخ بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و هێنانەدی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو.
یەكێك لە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو كە لە كاتی واژۆكردنی رێككەوتنی كۆتاییهێنانی جەنگ لە غەززە، چاوی بە سەرۆكی ئەمریكا كەوتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.