ئه‌مڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە وەڵامی حەماس کرد بۆ پلانی ئاشتیی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنانی یه‌كجاره‌كیی بە شەڕ لە کەرتی غەزە و گوتی: ئەمەش مانای ئامادەیی بزووتنەوەی حه‌ماسه بۆ ئاشتی و شه‌ڕو ماڵوێرانی خه‌ڵكی غه‌زه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەردۆغان لە میانی مەراسیمێکدا لە ئیستەنبوڵ رایگه‌یاندووه: حەماس وەک پێشتر چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ ئاشتی نیشانداوە، ئه‌مجاره‌ش پەنجەرەیەکی ئومێدی بۆ ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا كرده‌وه.
ئه‌ردۆغان له قسه‌كانیدا هیوای ئه‌وه‌شی خواست، پلانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و لایه‌نی ئیسرائیلیش پابه‌ند بێت به مه‌رج و بڕگه‌كانی پلانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و ئارامی دوور له شهر له غه‌زه بێته كایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.