Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 19:46

بۆمبێکی فڕۆکە لە قەسرێ هەڵگیرایەوە

کوردستان TV
100%

بۆمبێکی فرۆکە لە قەسرێ دۆزرایەو و لەلایەن تیمێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر هەڵگیرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر بڵاوی کردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن ئاسایشی شارەدێی قەسرێ سەر بە قەزای چۆمان، سەبارەت بە دۆزینەوەی بۆمبێکی فڕۆکە، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان دەستبەجێ چوونە شوێنی ڕووداوەکە.

بەهۆی مەترسیداریی بابەتەکە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیب تیمی پسپۆڕی بەڕێوەبەرایەتییەکە گەیشتنە شوێنی بۆمبەکە و دەرکەوت کە بۆمبێکی فڕۆکەیە لە جۆری (SAB BOMB :250kg)ـەو لەلایەن سوپای عێراقەوە بەکارهاتووە، بەڵام نەتەقیوەتەوە.

دوای ئەنجامدانی ڕێوشوێنی تەکنیکی پێویست و مسۆگەرکردنی سەلامەتی، بۆمبەکە بە سەرکەوتوویی گوێزرایەوە بۆ کۆگای سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئەوەی لە کاتێکی گونجاودا لەناوببرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.