رووسیا ئهمڕۆ شەممە رایگەیاند، سێ گوندی رۆژهەڵاتی ئۆکراینایان به تهواوی کۆنترۆڵکردووە، لەکاتێکدا هێزەکانی لە پێشڕەویەکانیان بەدرێژایی میحوەرەکە لەنێو شەڕی تونددا بەردەوامن.
ئهمڕۆ شهممه 27ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: هێزەکانی رووسیا بە هێواشی بەڵام بە بەردەوامی لەسەر خاكی ئۆكراینا پێشڕەوی دەکەن لە نێوان پێکدادانەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا كه وای كردووه دانیشتووانی ناوچهكه بههۆی شهڕی تووندهوه ناوچهكه جێبهێڵن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری رووسیا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی بەسەر نزیکەی 0.8%ی خاکی ئۆکراینادا گرتووە.
شارۆچکەکانی دێریلۆڤ و مایسک لە ناوچەی دۆنێتسک گیراون، بەپێی بەیاننامەیەکی سەربازی رووسیا، گوندی ستێپۆڤ لە ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک به تهواوی كۆنتڕۆڵكراوه.
لای خۆیهوه ئۆکراینا رایگەیاندووه: تۆپبارانەکانی شەوی رابردووی رووسیا لە ناوچەی خێرسۆن لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کوژران و برینداربوونی خهڵكی مهدهنیی لە ناوچەی ئۆدێسا لێكهوتووهتهوه.
ماوەی چەند مانگێکە ئۆکراینا پاڵاوگەکانی نەوتی رووسیا دەکاتە ئامانج لە کاردانەوە بە بۆردومانی رووسیا بۆ سەر خاکەکەی و لە هەوڵێکدا بۆ تێکدانی داهاتی وزە کە پارەی جەنگی رووسیا دابین دەکات.
هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ وەستاندنی شەڕەکە کە ئێستا لە چوارەمین ساڵیدایە، لەرزۆک بوون. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا رایگەیاند، ئۆکراینا توانای وەرگرتنەوەی تەواوی خاکی وڵاتەکەی لە رووسیا هەیە و شتیوانییهكانی بۆ ئۆكراینا و كیێڤ دووپات كردهوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.