رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، رایگەیاند: "لە کەشێکی ئهرێنیدا، بنیاتنەر و بەرهەمدارانە لەگەڵ دۆناڵد ترهمپ گفتوگۆکانمان ئەنجام دا، راشكاوانه باسی دۆخی غهزهمان كرد كه نابێت بهو حاڵه بهردهوام بێت.
ئهمرۆ ههینی 26ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی " ئهنادۆڵ" ی توركیا بڵاویكردووهتهوه: دوای تەواوبوونی دیدار و کۆبوونەوەکان لە ئەمهریکا کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە 80هەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی کردبوو ،ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا، لە کۆشکی سپی بۆ رۆژنامهنووسان رایگەیاند: پهیوهندییهكانمان لهگهڵ ئهمهریكا و خودی دۆناڵد ترهمپ له ئاستێكی باش و بونیادنهر دایه.
گوتیشی: "لەلایەن دۆناڵد ترەمپ و شاندەکەیەوە لە کۆشکی سپی زۆر باش پێشوازی کراین، بە دڵخۆشییەوە دەگەڕێینەوە. سەردانێکی زۆر باش بوو''.
ئەردۆغان ئاماژەی بە قەبارەی بازرگانیی تورکیا-ئەمریکا کرد و رایگەیاند: " ئامانجمانه قەبارەی بازرگانی له نێوانمان بگاتە 100 ملیار دۆلار."
ئەردۆغان له درێژهی قسهكانی ئهوهشی گوت: لە کۆبوونەوەکەیاندا بە وردی باسیان لە کارەساتی مرۆیی غەزە و دۆخی سووریا کردووە و رایگەیاند: "باسی کارەساتی مرۆیی لە غەزە و سووریامان کرد. پشتیوانی لە دیدی ئاشتیی جیهانی ترەمپ دەکەم. رێککەوتن لەسەر وەستاندنی ئەو خوێنەی دەڕژێت لە ئارادایە".
ڕاشیگەیاند: "لە ڕووی نیشاندانی ئیرادەی کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی غەزە، کۆبوونەوەکە زۆر گرنگ بوو. ترەمپ ئاشتییەکی هەمیشەیی لە غەزە بە پێویست دەزانێت."
ئەردۆغان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکی ئەمهریکا ترەمپ جەختیان لە دەستەبەرکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی کردووەتەوە و رایگەیاند: ''باسمان لەوە کرد کە چۆن دەتوانرێت سەرەتا ئاگربەست و پاشان ئاشتیەکی هەمیشەیی لە غەزە و گشت فەڵەستین دەستەبەر بێت."
سەبارەت بە 80هەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەردۆغان رایگەیاند: "جارێکی دیکە لە کۆمەڵەی گشتیی بینیمان ئیسرائیل بەو ستەم و تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامی داوە، تەنیا کەوتووە".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ سەرۆکی ئەمهریکا باسیان لە چارەسەری دوو دەوڵەتی کردووە و رایگەیاند: ''باسمان لەوە کرد کە چارەسەری دوو دەوڵەتی شێوازی ئاشتییەکی هەمیشەییە بۆ فهلهستین و ناكرێت دۆخی ئێستا بهم شێوهیه بەردەوام بێت. ترەمپیش دەرکی بەوە کردووە کە بەم شێوەیە بەردەوام نابێت".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.