Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 17:51

ئۆکراینا گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی پاڵاوتنی نەوتی لە ناوەڕاستی رووسیا کردە ئامانج  

کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی رووسیا رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی بە یەکێک لە گەورەترین پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوەڕاستی رووسیا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگرکەوتەوە و زیانێکی کەمی لێکەوتەوە.

 

ئاژانسی هه‌والی جیهانی "فرانس پرێس" له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: کۆمپلێکسی پاڵاوگەکە خاوەندارێتی کۆمپانیای نەوتی باشنەفتی رووسییە و دەکەوێتە نزیک شاری ئوفا لە ناوەڕاستی رووسیا و نزیکەی هەزار و 400 کیلۆمەتر لە هێڵی پێشەوەی ئۆکراینا دوورە.

به‌رپرسانی هه‌واڵگریی رووسیا رایانگه‌یاندووه‌: به‌پێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەرەو کۆمپلێکسەکە دەڕوات پێش ئەوەی بتەقێتەوە و بگۆڕێت بۆ تۆپی ئاگرین.

لای خۆیه‌وه‌، ڕادێ خابیرۆڤ، پارێزگاری هەرێمی باشکۆرتستان له‌ رووسیا لە رێگەی تێلێگرامەوە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە لایەن تیرۆریستانەوە هێرش کرایە سەر دامەزراوەی باشنەفت بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئاگرەکە کەوتەوە و لە ئێستادا خەریکە دەکوژێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتۆتە سەر کۆمپلێکسەکە، فڕۆکەیەکی دیکەش خراوەتە خوارەوە.

لە ماوه‌ی شه‌ڕی رووسیا و ئۆکراینا چه‌ندین جار ئۆكراینا وەڵامی هێرشه‌كانی رووسیای داوەتەوە و پاڵاوگەکانی نەوتی رووسیای كردووه‌ته‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش لە هەوڵێکدا بۆ سنووردارکردنی توانای کرێملین بۆ دابینکردنی دارایی شەڕەکە.

لە ساڵی 2016  کرێملین کۆمپلێکسی ئوفای بە "یەکێک لە گەورەترین کۆمپلێکسەکانی وڵات" وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە 150 جۆر بەرهەمی نەوتی بەرهەم دەهێنێت.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.