Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 17:05

لە فەرەنسا 12 مەیموون لە جۆری مارمۆسێت لە سەنتەرێکی توێژینەوەی ئاژەڵان دیارنەمان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، زانکۆی ستراسبۆرگ لە ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا ڕایگەیاند، پاش ئەوەی چەند کەسێک چوونەتە ناو سەنتەرێکی توێژینەوە کە زیاتر لە 800 مەیموون لەخۆدەگرێت، 12 مەیموون لە جۆری مارمۆسێت دیارنەمان. زانکۆکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەم مەیموونە بچووکانە "هیچ مەترسییەکیان بۆ دانیشتووانی ناوچەکە نییە".

زانکۆکە نازانێت چەند کەس چوونەتە ناو سەنتەرەکە، بەڵام سێ جل لە شوێنەکە دۆزراونەتەوە. ڕێکخراوەکانی وەک "پرۆ ئەنیما" کە پشتگیری لە توێژینەوەی زانستی بێ بەکارهێنانی ئاژەڵان دەکات، ساڵانێکە داوای داخستنی ئەم سەنتەرە دەکەن.

سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرای کردووە، "پێدەچێت ئەمە دزی بووبێت و مەبەستی تاوانباران فرۆشتنەوەی مەیموونەکان بووبێت". زانکۆکە ڕایگەیاندووە، 12 مەیموون و سێ سندووقی هێلانە دیارنەمان.

زانکۆکە گوتیشی: "گریمانە دەکەین هەندێک لە ئاژەڵەکان دزرابن، هەرچەندە ئەگەری بوونی هەندێکیان لە نزیک شوێنەکە دوورناخەینەوە". دوو ئاژەڵ لەناو سەنتەرەکەدا دۆزرانەوە و "تەندروستییان باشە".

مەیموونەکانی مارمۆسێت یەکێک لە بچووکترین جۆرەکانی مەیموونن و کێشیان لە کاتی پێگەیشتندا لە نێوان 300 بۆ 500 گرام دەبێت. "لە کاتی بوونیان لە دەرەوەی ژینگەکەیان و دوور لە هاوڕێیانیان، زۆر سترێسیان تووش دەبێت" و ئەگەری مانەوەیان لە دەرەوەی قەفەزەکان "زۆر کەمە".

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.