پێنتاگۆن زیاتر لە 10.8 ملیار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پەرەپێدانی 25 چەک لە چوارچێوەی پرۆگرامی SHOTCALLER، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە چین.
ئەمڕۆ شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی چین و بۆ ئەم مەبەستەش پەرەی بە 25 جۆر چەک داوە و بەهۆی پەرەپێدانەکەش بڕی زیاتر لە 10.8 ملیار دۆلاری خەرج کردووە.
بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا داواکاری ساڵی 2026 ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی ئەم دەستپێشخەرییە پرۆگرامی تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 1.16 ملیار دۆلاری پێدەدرێت. زیاتر لە 9.6 ملیار دۆلار لە ساڵانی پێشوودا خەرجکراوە.
هەندێک لە پڕۆژەکان بە ناوی کۆدکراو ناسراون وەک: ئاسگارد، بێدلام، لازاروس، ئۆکۆڵۆس پرایم، پێلێ، و ڕۆڵینگ دایس.
پێنتاگۆن دەڵێت، پەرەپێدانە نوێیەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکانە کە لە ڕاهێنانە سەربازییەکانی دواییدا دەرکەوتوون و بەهێزکردنی پێگەی ئەمریکایە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چین.
پرۆگرامی "SHOTCALLER" بۆ بەرهەمهێنانی چەکی دوورمەودا و کۆکردنەوەی داتا لە سیستمەکانی ئاسمان، زەمین و دەریادا دیزاین کراوە.
پێنتاگۆن دەیەوێت بەهۆی ئەم پرۆگرامە لە کاتی سەرهەڵدانی ململانێ لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن، گورزی خێراتر و وردتر بووەشێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.