Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 09:28

ئاسایشی هەولێر تیکتۆکەر "خەپە شەکرۆکە"ـی دەستگیرکرد

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تیکتۆکەرێکی ناسراو بە "خەپە شەکرۆکە"یان لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکردووە. ئاسایش دەڵێت، ناوبراو پێشتر دوو جار بەهۆی لایڤەکانییەوە ئاگادارکراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بە فەرمانی دادوەر و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبار (ش. ف. ح)ـی ناسراو بە "خەپە شەکرۆکە"یان دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هاوڕێیەکی تۆمەتبارەکەش بە ناوی (أ. خ. أ) دەستگیرکراوە و هەردووکیان تۆمەتبارن بە تەقەکردن و بەکارهێنانی چەکی بێمۆڵەت.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبار (ش. ف. ح) چالاکوانێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکە و لایڤەکانی ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لەسەر ئەو بابەتە، ناوبراو دووجار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە ئاگادارکراوەتەوە و بەڵێننامەی داوە کە لایڤەکانی لە تیکتۆک سنووردار بکات و نەبێتە هۆکاری تێکدانی بەها کۆمەڵایەتییەکان."
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.