عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە پەخشکرا، رایگەیاند، ئێران رێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نادات لەم کاتەدا پشکنین ئەنجام بدات، سەرەڕای ئەوەی هەردوولا رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکان.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 10ی ئه‌یلول، عه‌باس عێراقچی لە لێدوانێکیدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی ئێران گوتی: "بە پشتبەستن بەم رێککەوتنە كه ئه‌مرۆ واژۆكرا، لە ئێستادا رێگەپێدراو نییە بۆ پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای هاوكاریی بكه‌ن."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئەم رێککەوتنە خۆی رێگە بە دەستڕاگەیشتن نادات. بەڵكو پشت بەو راپۆرتانه ده‌به‌ستێت کە ئێران دواتر پێشکەشی دەکات.
ده‌شڵێت: دەبێت لە کاتی گونجاو‌دا دانوستان لەسەر سروشتی دەستڕاگەیشتنەکە بکرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا كه چۆن و به چ شێوازێك بێت. چونكه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا باسی ئه‌وه نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.