وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانیان رادەستی بەغدا کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لیستەکە لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا بەغدا شایستە داراییەکانی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.