Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 20:50

پۆلیسی هەڵەبجە: سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت و نەخۆشخانەی هیوا دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، سێ هەرزەکاریان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزیکردن لە سندووقی خێری دوو مزگەوت و سندووقێکی کۆمەک بۆ نەخۆشخانەی هیوا. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ ئاسایشی شارەزوور، سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.

لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کردووە، تۆمەتبارەکان کە سێ کەسی عەرەبن و تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 17 ساڵیدایە، لە ماوەی رابردوودا هەستاون بە دزیکردن لە سندوقی خێری دوو مزگەوتی ناو شاری هەڵەبجە.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دانیان بە تاوانێکی دیکەشدا ناوە، کە بریتی بووە لە شکاندن و بردنی پارەی سندووقێکی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا، کە لەنێو مارکێتێکدا لە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ دانرابوو.

لە راگەێیندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتباران بە ناوەکانی (م. ح. ر) تەمەن 17 ساڵ، (ع. و. ع) تەمەن 17 ساڵ و (ا. و. ع) تەمەن 14 ساڵ، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لەئێستادا راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.