دوای چه‌ندینجار درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی پركردنه‌وه‌ی فۆڕمی خۆراكیی ئه‌لیكترۆنیی له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به بریاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، دواجار دوا واده راگه‌یه‌نرا، به‌ڕێوه‌به‌ری پسووله‌ی خۆراكیی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، به‌یانی سێشه‌ممه كاتژمێر 12ی شه‌و دوا كاته و چیتر كاته‌كه درێژناكرێته‌وه.
ناوه‌ڕۆك
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1-9، سیامه‌ند قادر نانه‌كه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر به دیجیتال میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌یانی سێشه‌ممه تا كاتژمێر 12ی شه‌و ده‌رفه‌ت ماوه كه هاووڵاتییان بتوانن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنیی خۆراك پر بكه‌نه‌وه.
له داهاتوو خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌په‌كه چۆن ده‌بێت.؟
سیامه‌ند قادر ئاشكرای كرد : دوای ئه‌و به‌رواره خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو ئه‌په‌كه "خۆداخیل كردن و زیادكردن" ده‌بێته پاره و بۆ هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ك بڕی 10 هه‌زار دینار له هاووڵاتیی وه‌رده‌گیرێت به‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی.
رێژه‌ی خۆتۆماركردن له شاری هه‌ولێر چۆنه ..؟
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر زیاتر گوتی : له شاری هه‌ولێر تا ئێستا 88%ی خه‌ڵك به سه‌ركه‌وتوویی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنیی خۆراكییان پڕكردووه‌ته‌وه.
چه‌ند هه‌زار كه‌س تا ئێستا فۆڕمه‌كه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه و بۆچی..؟
له شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ماوه 12%یه كه ده‌كاته 240 هه‌زار كه‌س كه ماون و تا ئێستا فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه ، ئه‌وانیش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن یان مردوون و له ژیاندا نه‌ماون .
ئه‌وانه‌ی كه به‌هه‌ڵه فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.؟
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووله‌ی خۆراكیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌زاران كه‌س به هه‌ڵه فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه و رۆژانه كارمه‌نده‌كانیان سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌كنیكییه‌كانین بۆ خه‌ڵك و زۆرینه‌ی ئابدێت كراوه و چاككراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زۆرینه‌ی كیشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون و ئه‌وانه‌ی ده‌مێننه‌وه ده‌بێت له داهاتوودا خزمه‌تگوزارییه‌كان به پاره پربكه‌نه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.