فرانسوا بایرۆ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا کە خەبات دەکات بۆ ئەوەی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌ربچێته‌وه و له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێتەوە، رایگەیاند، لە دوای دەنگدانی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كه له 8ی ئه‌یلول به‌ڕێوه ده‌چێت، چاره‌نووسی فه‌ره‌نسا به نادیاری ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: فرانسوا بایرۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چوار کەناڵی هەواڵی گوتی: دەنگدانی 8ی ئەیلول نەک چارەنووسی سەرۆکوەزیران بەڵکو چارەنووسی فەرەنساش به نادیاری ده‌هێڵێته‌وه.
فرانس پرێس له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئامادە نییە ماڵئاوایی له پۆسته‌كه‌یدا بکات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووه وه له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.