Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 01:54

سوپای ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەکانی دوێنێدا ئەفسەرێکی  کوژراوە و بەمەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لە سەرەتای ئۆکتۆبەری 2023ـوە گەیشتە 900 کەس.
 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: دوێنێ ئێوارە سەربازێکی ئیسرائیلی بەناوی ئاریێل لوبلین بە پلە رەقیب ئەوەل کوژرا، سەربازەکە تەمەنی 34 ساڵە و لە سریەی لۆجستیکی 2036، فیرقەی 36 دا خزمەتی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـوە 900 سەربازی ئیسرائیلی لە شەڕ و پێکدادانە جیاوازەکاندا کە زۆربەیان لە غەزە ڕوویان داوە، کوژراون.
لە بەرامبەردا نزیکەی 63 هەزار فەلەستینی بە دەستی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون و 159 هەزار کەسی دیکەش بریندارکراون کە زۆرینەی منداڵ و ئافرەت بووە. هەروەها سەدان هەزار کەس ئاوارەبوون و 10 هەزار کەسیش بێ سەروشوێن بوون.

داتاکانی سوپای ئیسرائیل:

329  سەرباز لە 7ـی ئۆکتۆبەر کوژراون
456  سەرباز لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە کەرتی غەزە کوژراون
50  سەرباز لە هێرشی سەر لوبنان کوژراون
34  سەرباز لە رووبەڕوو بونەوەی  حیزبوڵڵادا کوژراون
16  سەرباز لە هێرش و پێکدادانەکانی کەناری رۆژئاوادا کوژراون
دووکەس لە هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی میلیشیاکانی عێراقدا کوژراون
سەربازێک لە هێرشیە مووشەکییەکانی ئێران کوژراوە
12 سەربازیش لە رووداو ئۆپراسیۆنە جیاجیاکان کوژراون

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.