Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 19:40

هاتوچۆی سلێمانی: خێرایی رێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک جیاواز دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی میکانیزمێکی نوێی بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕۆیی راگەیاند و دەڵێت، ئیدی ئۆتۆمبێلە گەورەکان و بارهەڵگرەکان خێرایی رێگەپێدراویان کەمتر دەبێت لە ئۆتۆمبێلە بچووکەکان، تەنانەت ئەگەر لەسەر هەمان شەقامیش بن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بەپێی ئەو رێکارانەی لەئێستادا جێبەجێ دەکرێن، ئۆتۆمبێلەکان بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕۆیی پۆلێن کراون بۆ دوو گرووپ: ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: "هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە خێراییەکی بۆ دیاریکراوە و پێویستە شۆفێر بەپێی ئەو خێراییە ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت، بەپێچەوانەوە تووشی سزا دەبێت".

بۆ زیاتر روونکردنەوەی رێکارە نوێیەکە، هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بە دوو نموونە کردووە:

یەکەم: ئەگەر خێرایی رێگەپێدراو لە شەقامێکدا 100 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا، ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلە گەورەکان ئەو خێراییە دەبێتە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دووەم: ئەگەر خێرایی رێگەپێدراو لە شەقامێکدا 80 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا، ئەوا خێرایی رێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە گەورەکان دەبێتە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوکات وێنەی پۆلێنکردنی ئۆتۆمبێلەکانیشی بەپێی قەبارەیان (گەورە و بچووک) بڵاوکردووەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.