لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گۆڕەپانی نەخۆشخانەی ئەهلی عەرەبی (مەعمەدانی) لە شاری غەزە، چوار ڕۆژنامەنووس شەهید بوون و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئابی 2025، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل گۆڕەپانی نەخۆشخانەی مەعمەدانییان بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە 15 کەس مردوو لە ناویاندا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین ئیدانەی بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی هێزەکانی ئیسرائیلی کرد لە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی بەردەوام دژی خۆیان و خانەوادەکانیان.
سەندیکا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تاوانەکانی ئیسرائیل و جەنگی لەناوبردنی بەردەوام تا ئێستا بووەتە هۆی شەهیدبوونی 225 هاوکار و کارمەندی کەرتی ڕاگەیاندن، کە دواترینیان کۆمەڵکوژییەکەی نەخۆشخانەی مەعمەدانی بوو کە بووە هۆی شەهیدبوونی چوار ڕۆژنامەنووس.
هەریەک لە رۆژنامەنووسانەی لە ئەنجامی بۆردوومانەکە گیانیان لەدەستدا: حەسام میسری وێنەگری ئاژانسی هەواڵی رۆیتێرز ، محەمەد سەلامە وێنەگری کەناڵی جەزیرە، مریەم ئەبو دەقا پەیامنێر و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی فرانس پرێس، معاز ئەبو تەها پەیامنێری تۆڕی میدیای NBC.
الذي يعمل صحفياً مع شبكة NBC الأمريكية
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.