Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 16:32

سکرتێری گشتیی ناتۆ داوای گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکراینا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئابی 2025، مارک ڕووتە سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ، لەمیانی سەردانێکیدا بۆ کیێڤ داوای پێشکەشکردنی "گەرەنتی ئەمنی بەهێز"ی بۆ ئۆکراینا کرد؛ ئەمەش بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی ڕووسیا بە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی کە لە داهاتوودا ئەگەری هەیە واژۆ بکرێت.

سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند: "گەرەنتی ئەمنی بەهێز شتێکی بنەڕەتی دەبێت و ئێستا هەوڵی بۆ دەدەین" بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە ڕووسیا "جارێکی دیکە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی یەک کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی ئۆکراینا ناداتەوە".

مارک ڕووتە ڕوونیکردەوە کە ئەم گەرەنتیانە دوو جۆرن: یەکەمیان، بەهێزکردنی سوپای ئۆکراینایە بۆ ڕێگرتن لە هەر هێرشێکی نوێی ڕووسیا لە داهاتوودا. دووەمیان، دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی ئەوروپی و ئەمریکییە و جەختیشی کردەوە کە "بە دڵنیاییەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەشدار دەبێت".

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا دانی بەوەدانا کە کارکردن لەسەر ئەم گەرەنتیانە "زۆر قورسە".

 زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا زووە بۆ زانینی ئەوەی کێ هێزی سەربازی و زانیاری هەواڵگری و ئامادەیی دەریایی و ئاسمانی، یان بودجە دابین دەکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.