دەسەڵاتدارانی رووسیا رایانگەیاند، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی هه‌ڵگرتنی تەقەمەنی لە نزیک مۆسکۆ بۆ 20 کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون، لێكۆله‌رانی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش ده‌ڵێن ،به‌هۆی دابین نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی بووه له‌و كارگه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، میدیا ناوخۆییەکانی رووسیا له زاری ئیدارەی خۆجێیی مۆسكۆ رایانگه‌یاندووه: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی هه‌ڵگرتنی ته‌قه‌مه‌نی 20 کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووه: جگه له‌وه 134 کەس برینداربوون و له‌وانه 31 کەسیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تا ئێستا دەسەڵاتداران بە فەرمی ناوی ئەو کارگەیەیان رانەگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی ئه‌مڕۆ دووشەممەیان بە رۆژی ماتەمینی لە مۆسكۆ ناساندووە.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی 112 تێلیگرامی رووسی رایگه‌یاندووه: پێدەچێت تەقینەوەی كارگه‌كه بەهۆی تەقینەوەی گوللەیەکی جه‌نگییه‌وه بوو بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر کارگەکە چەندین جار هۆشداری لە لایەن بەرپرسانەوە پێدراوه سەبارەت بە دابینكردنی مه‌رجه‌كانی سەلامەتی له كارگه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.