Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 09:36

له‌ هه‌رێمی كوردستان 11 حزب به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌ و هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك تۆمارنه‌كراوه‌

کوردستان TV
100%

به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، 11 حزب له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر به‌شدارن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق و هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك له‌ناو كورد پێكنه‌هاتووه‌.

 

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 9ی ئابی 2025 ، مه‌روان محه‌مه‌د به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر  11 حزب به‌فه‌رمی خۆیان خۆماركردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك له‌ناو كورد دروست نه‌كراوه‌.

مه‌روان محه‌مه‌د زیاتر گوتی : له‌ شاری هه‌ولێر ملیۆنێك و 410 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نیا ملیۆنێك و 90 هه‌زار كه‌س كارتی بایۆمه‌تری پڕكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌نگ بدات و نزیكه‌ی 321هه‌زار كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی كارتی ئه‌لیكترۆنی له‌شاری هه‌ولێر ناتوانن ده‌نگ بده‌ن .

 مه‌روان محه‌مه‌د به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكراشی كرد: بۆ هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مان رێژه‌ی 100 هه‌زار ده‌نگ دیاریكراوه‌ ، واته‌ كاندیدێك كه‌ بیه‌وێ ده‌ربچێت بۆ په‌رله‌مان ده‌بێت 100 هه‌زار ده‌نگ بێنێت ئه‌و كات ده‌توانێت بچێته‌ په‌رله‌مان.

راشیگه‌یاند: ئه‌مرۆ به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌به‌رچاوی میدیاكان تیروپشك بۆ ژماره‌ی لیست و كاندیده‌كان كراو به‌یانیش له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به‌ شاری هه‌ولیریشه‌وه‌ تێستی ئامێره‌كان ده‌كرێت بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی زیاتر.

ده‌شڵێت: په‌نجه‌مۆری مه‌ره‌كه‌ب نه‌ماوه‌ و له‌ ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌دا كار له‌سه‌ر په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت.

جێی باسه‌، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ئه‌نجامی تیروپشكی راسته‌وخۆی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ بۆ پێدانی ژماره‌ به‌ لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان رێكخرا بوو ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و تیروپشكه‌دا ژماره‌ی 275ی پێدرا بۆ به‌شداری كردنی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق.  

 

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.