دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ تسوی وی باڵیۆزی کۆماری میللی چین لە عێراق، كۆبوویهوه و تاوتوێی ئامادەکارییەکانی دووەمین لوتکەی عەرەبی-چینی کرا.
ئهمرۆ پێنجشهممه 7ی ئابی 2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەێنراوێکدا بڵاویكردووهتهوه: فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، پێشوازی لە تسوی وی باڵیۆزی کۆماری میللی چین لە عێراق کرد و ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی دووەمین لوتکەی عەرەبی-چینی، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە پەکینی پایتەختی چین ئەنجام بدرێت گفتوگۆی لهبارهوه كرا.
له راگهیهنراوهكهی وهزارهتی دهرهوهی عێراق هاتووه: لە میانی دیدارەکەدا رێککەوتن کرا لەسەر دانانی میکانیزمێکی هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان عێراق و چین کە ئەرکی بەدواداچوونی ئامادەکارییەکانی لوتکەکە و دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ئەستۆ بگرێت.
ئهوهش خراوهتهڕوو: دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تێدا كراوه ، بە ئامانجی کارکردن لەسەر پەرەپێدان و پتەوکردنی هاوکاریی دووقۆڵی لە بوارە جیاوازەکاندا.
بەپێی راگەیەنراوەکە، فوئاد حوسێن وهزیری دهرهوهی عێراق، جەختی لە گرنگیی بەستنی لوتکەکە لە پەکین کردووهتهوه و ئاماژەی بە خواست و ئاواتی عێراق کرد بۆ گێڕانی رۆڵێکی کاریگەر لە ئامادەکارییهكان بۆ لوتكهكه، ههروهها هەماهەنگی کردنی هەڵوێستەکان لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیدا.
لای خۆیەوە، باڵیۆز تسوی، پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگهی عێراق دەیگێڕێت لە چوارچێوەی ئامادەکارییهكان بۆ لوتکەکە دەربڕی، بەتایبەتی لە سۆنگەی سەرۆکایەتیی ئێستای بۆ لوتکەی عەرەبی و جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی ئەم لوتكه گرنگە کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.