كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق نوێترین ئاماری ژمارەی قەوارە سیاسی و بەربژێرەكانی بڵاو كردەوە كە تا ئێستا تۆماركراون بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: تا ئێستا 31 هاوپەیمانییەتی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆماركردووە، لەگەڵ 38 حزب و پارتی سیاسی.
بڵاویشی كردەوە: 79 بەربژێر خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن تۆمار كردووە كە 23 بەربژێریان سەربەخۆن و 56 بەربژێری دیكە سەر بە پێكهاتەكانن.
بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت كە لە 329 كورسی پەرلەمانی پێكهاتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.