Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 14:33

زیاتر لە 12 هەزار پێشمەرگە و پلەدار پلەکانیان بەرزکرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکی وەزاری، پلەی 12,010 پێشمەرگە و پلەداری سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکانی پیادەی بەرزکردەوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاب، لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پاڵپشت بە یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان تایبەت بە ڕاژە و خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگە، بڕیار دراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی 12,010 پێشمەرگە و پلەدار.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو پێشمەرگە و پلەدارانەی پلەیان بەرزکراوەتەوە، سەر بە دیوانی گشتیی وەزارەت و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن.

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2025ـی کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007 و پەیڕەوی ژمارە (6)ی ساڵی 2011 تایبەت بە ڕاژەی پێشمەرگە و هەروەها فەرمانی وەزاری ژمارە (6033)ی بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتی کە لە 2011/12/4 دەرچووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.