ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆز كرد و رایگه‌یاند، خزمه‌ته مرۆیی و خێرخوازییهكانتان جوامێرانه پیشكه‌شكردووه .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، يادى بيست ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى به گه‌رمى و له دڵه‌وه له به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانى پيرۆز ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشييان لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و خزمه‌ته مرۆيى و خێرخوازييه‌ى جوامێرانه پێشكه‌شيان كردووه، هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كار و خزمه‌تى مرۆيى و خێرخوازى و به‌هاناوه‌چوونى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له ماوه‌ى بيست ساڵى ته‌مه‌نيدا بۆ لێقه‌وماوان، به‌رجه‌سته‌كردنى گيانێكى به‌رزى مرۆيى، نموونهيهكى باڵاى مرۆڤپهروهرى و يارمهتيدان بووه كه جێپه‌نجه‌ى ديار و به‌رچاوه و مايه‌ى ڕێز و پێزانينێكى زۆره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.