Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 14:33

ئاگرەکەی عەربەت کۆنترۆڵ کرا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی عەربەت - سلێمانی، ئاگر لە چەند کۆگایەک کەوتەوە و بەرگریی شارستانیی سلێمانییش دەڵێت، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەراتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە شیلان فەرەج پەیامنێری "کوردستان تیڤی" راگەیاند: لە کاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیان، ئاگر لە چەند کۆگایەک لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان عەربەت و سلێمانی لە نزیک بازگەی عەربەت کەوتووەتەوە. دوای گەیشتنی تیمەکانیان بە شوێنی رووداوەکە، لە ئێستادا توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا 12 کۆگا بە تەواوی سووتاون کە شوێنی کۆگاکاکردنی ئامێری کارەبایی بوون.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و قەبارەی زیانەکان نەزانراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.