ئەمڕۆ یەكشەممە لە سنووری شارەوانی کەورگۆسک نزیکەی هەزار فەرمانبەر زەوی وەرگرت، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەكان بەشێوەی ئۆنلاین بوو و تیروپشکەکە لە ڕێگەی سیستەمی کۆمپیوتەرییەوە بوو.
مەریوان حاکم هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕاگەیاند "تاوەکو ئێستا نزیکەی 48 هەزار فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان بە دەست گەیشتووە و پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەكانیش لە سنووری هەولێر زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت".
راشیگەیاند "تاوەکو ئێستا نزیکەی 8 هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆکایەتییەکانی شارەوانیی بەحرکە و قوشتەپە و دارەشەکران زەوییان وەرگرتوو".
ئاماژەی بەوەش دا "لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە سنووری ناوچەی کەسنەزان و بنەسڵاوە و شوێنەکانی دیکەش پرۆسەی دابەشکردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران دەست پێ دەکات".
بەشێوەیەكی گشتی سەرجەم ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانیی هەولێر کە بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن، لە باشترین ناوچەکانن، خزمەتگوزارییەکان بە ئاسانی دەگات پێیان و فەرمانبەران دەتوانن ڕاستەوخۆ زەوییەکان بۆ نیشتەجێبوون بەکار بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.