لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر زۆرترین داواکراو لە ڕێگەى سیستەمى بە دواداچوون و دەستگیرکردنى تۆمەتباران، کە ژمارەیان 702 تۆمەتبارە، دەستگیر کراون.
لەبەرامبەردا پارێزگای هەولێر دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و پلەدارانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر بەگشتیى كرد لە بەرامبەر ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانیان.
پارێزگای هەولێر جارێکى دیكە جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی پۆلیس كردەوە لە بەرقەرارکردنی یاسا و پاراستنی سەروماڵ و گیانی هاووڵاتییان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
پارێزگای هەولێر بەهەمانشێوە خەڵكی شارەكەی دڵنیا كردەوە كە بە پشتبەستن بە توانا و چاوکراوەیی و لێهاتوویى هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ، شەو ڕۆژیان خستۆتە سەریەک بۆ پاراستنی ئارامى و ئاسایش شار و سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەروماڵ و گیانى هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.