به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای پشتێنه‌ی شاری كه‌لار، دوو كه‌س بریندار بوون و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه، یه‌كێكیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه.
ئەمڕۆ شەممە 2ـی ئابی 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان له راگەیێندراوێكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ له‌سه‌ر رێگای پشتێنه‌ی شاری كه‌لار، رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا روویداوه.
رووداوه‌كه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری میتسوبیشی پیكاب و مارسیدسێكی بارهه‌ڵگردا بووه و له ئه‌نجامدا، جگه له زیانی ماددی، شۆفێر و سه‌رنشینێكی ئۆتۆمبێلی پیكابه‌كه بریندار بوون.
هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه هه‌ردوو برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه، یه‌كێك له برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری زیاتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.