بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تیمەکانیان تەرمی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵانیان کە لە زێی گەورەدا خنکابوو دۆزیوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 1ـی ئابی 2025، تیمی ژێرئاوی قەندیل کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیانە، تەرمی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە کە منداڵەکە ناوی "ئەیوب عەدنان کەریم"ـە و تەمەنی 10 ساڵە، دوای ئەوەی لە ئاوی زێی گەورەدا خنکابوو، لەلایەن تیمەکەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە، ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.