سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند پێویستە سەرۆکی پێشووی رووسیا ئاگاداری گوتەکانی بێت لەبەر ئەوەی ئەو چیدیکە سەرۆک نییە و دەچێتە ناوچەی مەترسیدار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئاڕاستەی دیمیتری مێدڤێدێڤ سەرۆکی پێشووی ڕووسیا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا کرد و داوای کرد "ئاگاداری قسەکانی بێت".
ترەمپ لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "بە مێدڤێدێڤ سەرۆکی پێشووی شکستخواردووی ڕووسیا، کە پێی وایە هێشتا سەرۆکە بڵێن با ئاگاداری قسەکانی بێت؛ ئەو دەچێتە ناوچەیەکی زۆر مەترسیدار".
لە چەند رۆژی رابردوو، دیمیتری مێدڤێدێڤ رەخنەی توندی لە سیاسەتی ترەمپ گرت و گوتی: "ترەمپ نازانێ لەگەڵ کێ مامەڵە دەکات، ئێمە ئێران نین لەژێر هەڕەشەدا شەڕ رابگرین".
سەرۆکی پێشوی رووسیا ئەم گوتانەی لەسەر بڕیارەکەی ترەمپ بوو کە سەرەتا ماوەی 50 رۆژی مۆڵەت دابوو بە رووسیا بۆ راگرتنی شەڕ لەگەڵ ئۆکراینا و دواتر ماوەکەی کورت کردەوە بۆ 10 رۆژ.
دیمیتری مێدڤێدێڤ گوتبووی، با ترەمپ ئەوەی جوان لە بیر بێت، رووسیا نە ئێرانە و نە ئیسرائیلە، بەکارهێنانی هێز لەگەڵ رووسیا بێ ئەنجامە، ئەوەی ترەمپ دەیکات راگەیاندنی جەنگە.
سەرۆکی پێشووی رووسیا سەبارەت بە سەپاندنی باجی گومرکی بەسەر وڵاتەکەیدا ڕەخنەی لە ترەمپ گرت و لێدوانەکانی ترەمپی بە "نمایش" وەسف کرد و گوتی ڕووسیا گرنگییان پێ نادات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.