سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی سەربازی و سیاسیی بریتانیا کۆوبوەوە و دۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بەئامانجگرتنی ژێرخانەکانی وزەی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/30 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازیی له جێگرى ئهدميراڵ به‌ڕێز ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژکارى باڵاى بريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئافریقا و شاندێکى ياوه‌رى کرد که له ژماره‌يه‌ک ڕاوێژکار و کونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى کوردستان پێکهاتبوو.
له کۆبوونهوهيهکدا که سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که و په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها تيشک خرايه سه‌ر مه‌ترسييه ئه‌منييه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌که.
نێچيرڤان بارزانى جەختی کرده‌وه که داعش هێشتا مهترسيیهکى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى عێراق و سووريا ده‌کات. ده‌رباره‌ى هێرشه درۆنييهکانيش بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ى له هه‌رێمى کوردستان، به هه‌ڕه‌شه و زيان بۆ ته‌واوى ئابووريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و داکۆکىی له‌وه کرده‌وه که پێویسته ڕێگرى له‌و هێرشانه بکرێت.
لە بەرامبەردا به‌ڕێز ئالگرين وێڕاى نيشاندانى پابه‌ندیى به‌ريتانيا به بڕه‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌کى زۆره‌وه له ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌که ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوکارى و پشتيوانييهکى به‌ريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که نيشان دا.
سيستمى فيدراڵى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و مافه‌کانى کورد و پێکهاته‌کان له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى ئاشتى له تورکيا، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.