بومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.8 پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی رووسیای هەژاند و بووە هۆی دروستبوونی تسۆنامی و بەهۆیەوە چەندین وڵات هۆشدارییان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە30ـی تەمووز، میدیاکانی رووسیا رایانگەیاند: بومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.8 پلەی رێختەر نیمچە دوورگەی کامچاتکای ڕووسیای گرتەوە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە و لەسەر زەریای هێمنە؛ ئەم بوومەلەرزەیە بوە هۆی دروستبوونی تسۆنامی و بەشێک لەو وڵاتانەی لەسەر زەریای هێمنن هۆشدارییان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا رایگەیاند: بەهۆی شەپۆلەکانی تسۆنامی، شاری سیڤێرۆ کە دەکەوێتە دورگەکانی کوریل ژێرئاو کەوتووە و شارەکە بەتەواوی چۆڵ کراوە.
زاناکانی رووسیا پێشبینیی ئەوە دەکەن بوومەلەرزەکان بۆ ماوەی مانگێک لە رووسیا بەردەوام بن و بەپێی پێشبینییەکان گوڕی هەر بوومەلەرزەیەک کەمتر نابێت لە 7.5 پلەی رێختەر.
دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٩.٣ کیلۆمەتردا بووە.
هێزی پاراستنی کەناراوەکانی ئەمریکا لە زەریای هێمن فەرمانێکی بۆ هەموو کەشتییە بازرگانییەکان دەرکرد کە هەموو بەندەرە بازرگانییەکانی هاوایی چۆڵ بکەن و لە ترسی تسۆنامی، سەرجەم بەندەرەکانی بەڕووی هاتووچۆی کەشتییەکاندا داخست.
پێرۆ هۆشداریی دا لە مەترسیی تسۆنامی لە کەناراوەکانی وهەروەها دەسەڵاتدارانی ئیکوادۆر فەرمانیان بە چۆڵکردن و ڕاگرتنی دەستبەجێی چالاکییە دەریاییەکان بۆ کەناراوەکانی دوورگەکانی گالاپاگۆس دەرکرد.
چین و ئێکوادۆر و چەندین وڵاتی دیکە هۆشدارییان دا لەو ناوچانە دوور بکەونەوە کە دەکەونە سەر زەریای هێمن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.