Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 01:32

سەرۆکی ئۆکراینا: لە دانوستانەکاندا باسی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی من و پوتین کراوە

کوردستان TV
100%

زیلینسکی، ڕایگەیاند کە دانوستانکارانی کیێڤ و مۆسکۆ تاوتوێی ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆیان کردووە لە نێوان خۆی و ڤلادیمیر پوتین، هاوتا ڕووسییەکەیدا، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ هەینی، 25ـی تەمووز، ڤلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: ''پێویستە کۆتایی بە جەنگ بهێنین، ئەمەش بە ئەگەری زۆرەوە بە کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەکان دەست پێ دەکات''.

سەرۆکی ئۆکراینا وتیشی: ''لە کاتی گفتوگۆکاندا، دەستیان کرد بە باسکردنی ئەم بابەتە کە خۆی لە خۆیدا پێشکەوتنێکە".

زیلینسکی، دانی بەوەدانا کە ڕووسیا لە بەرەکانی جەنگدا بە هێواشی لە پێشڕەویدایە، بەڵام وتی: ''ئەوان هەوڵی شکاندنی بەرەکان دەدەن، بەڵام هیچ پێشڕەوییەکی گەورەیان بەدەست نەهێناوە''.

لە گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لە ئەستەنبوڵ، شاندی ئۆکراینا پێشنیازیان کردبوو کە کۆبوونەوەکە تا کۆتایی مانگی ئاب ئەنجام بدرێت، بەڵام لایەنی ڕووسی گەشبین نییە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ''پێویستە بە وردی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکە بکرێت''.

ئۆکرانیا، ئەم کۆبوونەوەیەی کردووەتە ئامانجی سەرەکیی دانوستانەکان و خوازیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەشداری تێدا بکات، بەڵام ڤلادیمیر پوتین پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە تەنها لە ''قۆناغی کۆتایی'' دانوستانەکاندا ئامادەی کۆبوونەوەی لوتکە دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.