Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:23

لە غەززە برسێتی بڵاوبووەتەوە و دەیان كەس گیانیان لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەكان، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە غەززە 15 كەس بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 4 منداڵ هەن.

بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەكان و رێگریكردن لە گەیشتنی هاوكارییەكان، ماوەیەكە برسێتی و خراپی كوالێتی خۆراك لە كەرتی غەززە بەشێوەیەكی بەربڵاو تەشەنەی كردووە و بووەتە جێگەی مەترسی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

تەنیا ئەمڕۆ سێشەممە 15 كەس بەهۆی برسێتی و خراپی خۆراك لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی گشتی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتی لە غەززە بۆ 101 كەس بەرزبووەتەوە.

بەشی هەرەزۆری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن كە كۆی گشتییان 80 منداڵن.

فیلیپ لازارێنی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە و پەناهەندەكان رایدەگەیەنێت: كەرتی غەززە ئێستا بووەتە دۆزەخی سەر زەوی و هیچ بستێك لە خاكەكەی پارێزراو نییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.