Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:38

بەم نزیکانە وادەی گەڕی سێیەمی دانوستان نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا رادەگەیەنرێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆشکی کرێملن دەڵێت، رووسیا و ئۆکراینا ڕاوبۆچوون لەبارەی کۆبوونەوەی گەری سێیەمی دانوستان دەگۆڕنەوە و کاتی کۆبوونەوەکە دیاری دەکەن.

دیمیتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کرێملن ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنرانسێکدا رایگەیاند: رووسیا رێز لە پێشنیازەکەی ئۆکراینا دەگرێت و بەمنزیکانە کات و شوێنی کۆبوونەوەی گەڕی سێیەمی دانوستانەکان دیاری دەکەین و پێتانی رادەگەنین.

گوتەبێژی کرێملن لەبارەی هەواڵی ئەگەری چاوپێکەوتنی ترەمپ و پووتین گوتی: پووتین سەردانی چین دەکات بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم، بەڵام دایار نییە ترەمپ دێت یان نا.
گوتەبێژی کرێملن گوتیشی، ئەگەر ترەمپ بەشداری بکات بە دڵنیایەوە لەبارەی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئۆکڕاینا گفتوگۆ دەکەین.

لەبارەی نێردەرەکانی رووسیا دیمیتری پیسکۆڤ دەڵێت: هیچ گۆرانکارییەک نابێت و هەمان گرووپی دانوستانەکانی دیکە لەگەڵ نێردەرەکانی ئۆکراینا دادەنیشن و رێککەوتن ئەنجام دەدەن.

کۆبوونەوەی گەڕی سێیەمی دانووستانەکان لەگەڵ ئۆکڕاینا بەمنزیکانە بەرێوە دەچێت، پێشتر هەردوو وڵات بەشداریان لە کۆبوونەوە کردووە و تا ئێستا نەگەشتوونەتە رێککەوتن.

لە 11ـی ئایار رابردوو پووتین داوای لە ئۆکراینا کردبوو لە تورکیا دانوستان بکەن و لە 16ی ئایار یەکەم دانووستان لە نێوان هەردوو وڵات کراو نەگەیشتن بە ئامانج.

گەری دووەمی دانووستانەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی نێوانیان بوو ئەگەر چی بڕیاری ئاگربەستیان دابوو، بەڵام هەرزوو ئاگربەستیان شکاند و شەڕ و پێکدادان لەنێوانیان دەستی پێ کردەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.